نوێنەرانی تورکمان لە پەرلەمانی عێراق چەند داواکارییەک ئاراستەی سوودانی دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێنەرانی تورکمان لە پەرلەمانی عێراق چەند داواکارییەک ئاراستەی سوودانی دەکەن

نوێنەرانی تورکمان لە پەرلەمانی عێراق چەند داواکارییەک ئاراستەی سوودانی دەکەن

شوبات 21, 2023 09:03
نوێنەرانی تورکمان لە پەرلەمانی عێراق چەند داواکارییەک ئاراستەی سوودانی دەکەن
0

لایک

نوێنەرانی تورکمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ داواکاری ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن و بەپێی یەکێک لە داواکاریەکانیش، تورکمان دەیانەوێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرن.

بەگوێرەی نوسراوێکی پەرلەمانتارانی تورکمان، کە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی کراوە، لەداواکاری یەکەمدا داوایانکردووە، پۆستی جێگری سەرۆککۆمار، جێگری سەرۆک وەزیران یان وەزارەتێکی سیادی، پۆستێکی وزاری بۆ پێکهاتەی تورکمان کە بتوانێت خزمەت بە نیشتمان و ئەنجامدانی چاکسازی بکات، هەروەها پۆستی سەرۆکایەتی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان پێبدرێت، لەگەڵ ژمارەیەک دەستەی سەربەخۆ و بەشداریشیان پیبکرێت لەدۆسیەی ئەمنی بەتایبەت لە وەزارەتە ئەمنیەکاندا پۆستیان پێبدرێت.

لە داواکاری دووەمیشدا داوایانکردووە، پشکیان هەبێت لەدەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە مافەکانی تورکمان بەپشت بەستن بەدەستوور، هەروەها بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی سەورەی پێشوو هەڵبوەشێندرێنەوە، سەرجەم هاووڵاتیانی تورکمانەکان بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان و قەرەبوبکرێنەوە.

لە داواکاری سێیەمیشدا تورکمان داوایانکردووە، پەلە بکرێت لە بە پارێزگاکردنی هەردوو قەزای تەلەعفەر و دوزخورماتوو، هەروەها پۆستی پارێزگاری کەرکوک و جێگری پارێزگاری نەینەوا و جێگری پارێزگاری سەڵاحەدینیان پێبدرێت و بڕێک پارەش بۆ پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی ناوچە تورکمان نشینەکان تەرخانبکرێت.

En az 10 karakter gerekli