نووسینگەی سەدر هۆشداری دەدات تایبەت بە خۆپیشاندان لە حەنانە

نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆشداری لەبارەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە حەنانە دەدات و هەواڵەکە بەدرۆ دەخاتەوە.

نووسینگەی سەدر رایدەگەیەنێت، هۆشداری دەدەین بەو کەسانەی نیازیان هەیە لە حەنانە-ی پارێزگای نەجەف خۆپیشاندان و گردبوونەوە بکەن و رەتی دەکەینەوە هیچ هەوڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئێمەوە ئاڕاستەی هیچ لایەنیک نەکراوە.

ئەوەش هاتووە، گردبوونەوە و خۆپیشاندان لە حەنانە هەقێکە کەس بۆی نییە ئاڕاستەی گەل بکات، بەڵکو پێویستە بە رەزامەندی سەدر بێ.

باس لەوەشکراوە، هەموو ئەو میدیا و لایەنانە شەرمەزار دەکەین کە بەرپرسن لە دەرکردنی ئەمجۆرە هەواڵە ناڕاستانە.