نووسینگەی سوودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نووسینگەی سوودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

نووسینگەی سوودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نووسینگەی سوودانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاتییە
0

لایک

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بڵاوكردەوە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار كاتییە و عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە هەنگاوەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دەكات بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و بەجۆرێک 100 دۆلار بە زیاتر لە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.