نووسینگه‌ی سوودانی ئه‌و زانیارییانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتوو بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له‌باره‌ی پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتوو له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه پشتڕاستكراو نین و هێشتا بابه‌ته‌كه له قۆناغی مشتومڕی و دانوستان و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕایه له‌گه‌ڵ ته‌واوی هاوبه‌شه سیاسییه‌كان.
نووسینگه‌ی سوودانی داواشی له سه‌رجه‌م میدیاكان كرد، له گواستنه‌وه‌ی زانیاری وردتربن و هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستنهكراوه بڵاونه‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له دۆخی ئێستادا، كه پێویست به كۆده‌نگی و داخستنی ده‌رگاكانه به‌ڕووی هه‌واڵی ناڕاست و مه‌به‌ستدار و پێویسته ته‌نیا پشت به سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ببه‌ستن.
پێشتر لیستێك بڵاوكرابووه‌وه، گوایه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له كابینه‌ی سوودانی پۆستی وه‌زارییان پێده‌درێت.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (13ی تشرینی یه‌كه‌م 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.