نووری مالیكی، سەرۆکی حیزبی دەولەتی یاسا و سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، له په‌یامێكی ده‌نگیدا داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات، نه‌چنه ناوچه‌ی سه‌وز.
مالیكی لەمیانی پەیامە دەنگییەکەدا تكا له لایه‌نگران و خۆپیشانده‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ده‌كات، پێشێلی ده‌ستوور نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها دەشڵێت، “سوپاستان ده‌كه‌م كه به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه هاتن و خۆپیشاندانتان ئه‌نجامدا، بەڵام تكایه له پرده‌كه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز مه‌په‌ڕنه‌وه و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانیش مه‌بنه‌وه”.
ئه‌وه‌ش هاتووە، “ئێوه بۆ به‌رگری له (عێراق، داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ده‌ستوور و سیسته‌می حوكمڕانی) خۆپیشاندانتان ئه‌نجامدا، سوپاستان ده‌كه‌م، ئه‌مانه‌ته‌كه‌تان به‌جێگه‌یاند”.