نزیکەی 200 هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جەژنیان کرد

نزیکەی 200 هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا لە قودسی خۆرهەڵاتی داگیرکراو نوێژی جەژنیان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی وەقفە ئیسلامیەکانی قودس، نزیکەی 200 هەزار کەس روویان لە مزگەوتی ئەقسا کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن.
ئەو رێگایانەی بەرەو ناوچەی شاری دێرینی قودسی خۆرهەڵات دەچوون پڕ بوون لە گەنج، کەسانی بەتەمەن و ژن و پیاو و منداڵ کە دەیانویست بچن بۆ مزگەوتی ئەقسا. لە رێگاکاندا هەم قەرەباڵی ئۆتۆمبێل هەمیش قەرەباڵغی خەڵکی دروست بوو.
ئەو کەسانەی لە دەروازەکانی ناوچەی شاری دێرین لە چاوەڕوانیدابوون تەکبیریان دەکرد و، پۆلیسی ئیسرائیلیش بە بەراورد بە کاتی ئاسایی ژمارەیان کەمتر بوو.
لە پاش نوێژی جەژن، گرووپێک لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی لە دەوری قوبەتولسەخرە (قوبەی زەرد) دروشمیان لە دژی داگیرکاری ئیسرائیل بەرزکردەوە.