نرخی هەریەک لە نەوت و زێڕ روویان لە دابەزین کردووە

تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و هەڵبژاردنی نیوەیی کۆنگرێسی ئەمریکا، بە دوو هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت و زێڕ لە جیهاندا دادەنرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 34 سەنت دابەزی و بە 92 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا؛ هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 31 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 1706 دۆلارە.