نرخی هەریەک لە نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بەهۆی بڕیاردانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دابەزی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 31-01-2023، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی پێنج سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 33 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1920 دۆلار دابەزی.