نرخی نەوت 112 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 112 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ شەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەروو 112 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نرخی نەوت 112 دۆلاری تێپەڕاند
0

لایک

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ شەممە یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە سەروو 112 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی هەینی رابردوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 109 دۆلار و 8 سەنتە.

رۆژی چوارشەممە، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازی قەدەغەی تەواوەتیی هاوردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کرد. بەوهۆیەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ 110 دۆلار، ئەمڕۆش لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.