نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و زێڕیش بە جێگیری مایەوە

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرزبووەوە. نرخی نەوتی برێنت 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 31 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 1925 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.