نرخی نەوت و زێڕ روویان لە بەرزبوونەوە کرد

بەهۆی کرانەوەی دەروازەکانی چین و ئاسۆی بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی لەلایەن ئەو وڵاتەوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

رۆژی دووشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2023، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 53 سەنت بەرزبووە و بە 79 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 46 سەنت بەرزبووە و بە 74 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە 1880 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەمە زۆرترین بەرزبوونەوەیە لەماوەی 7 مانگی رابردوودا.