نرخی نەوت و زێڕ روویان لە بەرزبوونەوە کرد
ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی هاتووچۆ لە چین کە هیوای ئەوەی لای بازرگانان دروستکردووە، خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بەرزبکاتەوە.
لەکاتی داخستنی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی نەوتی برێنت دوو دۆلار و 32 سەنت بەرزبووەوە و بە 95 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەرێژەی 2.9 ٪ بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1765 دۆلار بەرزبووەوە.