نرخی نەوت و زێڕ دابەزین تۆماردەکەن

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە هەر ئۆنسەیەکدا 5 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی. هۆکاری دابەزینیشی بۆ پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی دەگەڕێتەوە لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی 2015ی ئەو وڵاتە.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 9ـی ئابی 2022 ، نرخی نەوتی برێنت 27 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 96 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس 24 سەنت دابەزی و بە 90 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە رێژەیەکی کەم دابەزی و لە هەر ئۆنسەیەکدا 5 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی و ئێستا هەر ئۆنسەیەک بە نزیکەی 1780 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.