دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی. هۆکاری دابەزینیشی بۆ پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوایی دەگەڕێتەوە لەسەر زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی 2015ی ئەو وڵاتە.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 9ـی ئابی 2022 ، نرخی نەوتی برێنت 27 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 96 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس 24 سەنت دابەزی و بە 90 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە رێژەیەکی کەم دابەزی و لە هەر ئۆنسەیەکدا 5 دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی و ئێستا هەر ئۆنسەیەک بە نزیکەی 1780 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.