نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان تۆمارکرد

بەهۆی نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری زیاتر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. نرخی نەوت لە دوایین ساتی داخستنی بازاڕی نەوت زیاتر لە 2 دۆلار دابەزی.

نرخی نەوتی برێنت 2 دۆلار و 82 سەنت دابەزی و بە 86 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 2 دۆلار و 63 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1748 دۆلار دابەزی.