نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان تۆمارکرد

نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان تۆمارکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان تۆمارکرد
0

لایک

دوای بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و ئەگەری زیاتر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 91 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی رحژئاوای تێکساس بە 85 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.3٪ دابەزی و بە 1696 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.