نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی

نیگەرانییەکان بۆ سستبوونی ئابووری جیهان و راگەیاندنی هەڵواسان لە ئەمریکا، هۆکاری هەرە دیاری نزمبوونەوەی نرخی نەوتە لە جیهان.

ئەمڕۆ شەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی 6.4٪ کە دەکاتە بەرامبەر 2 دۆلار و 94 سەنت دابەزی بە 91 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها، نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 7.6٪ کە دەکاتە بەرامبەر و بە 3 دۆلار و 50 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 1.3٪ دابەزی و بە 1643 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.