نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی
نرخی نەوتی خاو لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزینی تۆمارکرد و هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 65 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بەرامبەردا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 78 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1837 دۆلار دابەزی.