نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی
بەهۆی نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، نرخی نەوت بە تەنیا لە رۆژی هەینی زیاتر لە 2 دۆلار دابەزی. هەروەها ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ نزیکەی 1842 دۆلار دابەزی.
رۆژی هەینی 17-2-2023 ، لە کاتی داخستنی بازاڕی نەوت، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت دوو دۆلار و 14 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 2 دۆلار و 15 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی 1842 دۆلار دابەزی.