نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت نزیکەی 1 دۆلار دابەزی. هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی حکومەتی چین دەگەڕێتەوە لە نەهێشتنی هیچ تووشبوویێکی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 07-11-2022 ، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 1 دۆلار و 20 سەنت دابەزی و بە 97 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 1 دۆلار و 37 سەنت دابەزی و بە 91 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی 1670 دۆلار دابەزی.