نرخی نەوت و زێڕ دابەزینیان بەخۆوەبینی

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی نەوت بەهۆی کاریگەری زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا کە ئەگەری هەیە ببێتەهۆی سستبوونەوەی ئابووریی جیهان، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 13-02-2023، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 69 سەنت دابەزی و بە 85 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 68 سەنت دابەزی و بە 79 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 1860 دۆلار دابەزی.