نرخی نەوت و زێڕ دابەزی

نرخی نەوت و زێڕ دابەزی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
0

لایک

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی و ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بڕیارەکەی هەفتەی رابردووی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بووە هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 5 هەفتەی رابردوودا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2020، بەرمیلێک نەوتی برێنت 81 سەنت دابەزی و بە 97 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 76 سەنت دابەزی و بە 91 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەلی کاری ئەمریکا کە تیایدا دەرکەوت رێژەی بێکاری لە ئەمریکا دابەزیوە و ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کار لەو وڵاتە رەخساوە، بووە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان چاوەڕێی بەرزکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بکەن.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.1٪ دابەزی و بە 1693 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.