نرخی نەوت و زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەیان بخۆوە بینی

وەبەرهێنەران نیگەرانی سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا کە دەتوانێت لەمساڵدا خواست بۆ نەوت کەمبکاتەوە بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 88 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 81 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە و بە 1935 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.