نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و زێڕ دادەبەزێت

دوا بەدوای کردنەوەی یەدەگی ستراتیژی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەکارهێنەر و هاوکات راگەیاندنی ئاگربەست لە یەمەن کە ئێران و ئیمارات پێشوازییان لێکردووە نرخەکانی نەوت بەربەیانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلارو 45 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 100 دۆلارو 16 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، نرخی زێڕ دابەزی و بەجۆرێک نرخی ئۆنسەیەک زێر بە 1921 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.