نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەستراوەتەوە بە ئابووری چین

ئامارەکانی پەیوەست بە ئابووریی چین بووەتە هۆکاری ئەوەی شارەزایان چاوەڕوانی خواست لەلایەن ئەو وڵاتەوە بکەن و بزانن چۆن گۆڕانکاری بەسەردادێت.

لەمیانی وتاری شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆنگرەی پارتی کۆمۆنیستی چین کە رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن لە ئابووریی چین و ئەوەش وەک هێمایەک دەبینرێت بۆ بەرزبوونەوەی خواست لە درێژمەودادا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17-10-2022، نرخی نەوتی برێنت 85 سەنت بەرزبووەوە و بە 92 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 73 سەنت بەرزبووەوە و بە 86 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و بە 1646 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.