نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی 24-02-2023 بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی رووسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

نرخی نەوتی برێنت 75 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش 51 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی زێڕ 2.49 دۆلار بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1825 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.