نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە. و هۆکارەکەیشی پێشبینی بازاڕەکانە بۆ بەرزبوونەوەی خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو و دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە رێژەی 1.21٪ بەرزبووە و بە 93 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 54 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

جێی باسە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1654 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.