نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی قەبارەی نەوتی پاشەکەوتکراو لە ئەمریکا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 73 سەنت بەرزبووەوە و بە 90 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس یەک دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕیش رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و بە 1653 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.