نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەکی نەوتی ئەمریکا و هەروەها دابەزینی بەهای دۆلار نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکەی شەش سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس نزیکەی 5 سەنت بەرزبووەوە و بە 76 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا و هەر ئۆنسەیەک زێڕ ئێستا بە 1819 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.