نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەییان بەخۆوەبینی

نرخی نەوت بۆ ماوەی چوار رۆژی یەک لە دوای یەکە ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوەیە، بەرزبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەش دوای بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس دێت کە رۆژی چوارشەممە بڕیاریدا بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی کەمتر بخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە.

ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 93 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 22 سەنت بەرزبووە و بە 87 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ بە رێژەی 0.2٪ بەرزبووەوە و بە 1719 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.