نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەهۆی ئامارە ئابوورییەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا 8% دابەزیبوو، ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

نرخی نەوتی برێنت 16 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 80 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها هەر بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 15 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 1875 دۆلار.