نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی
نرخی نەوت لە دوایین ساتەکانی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی 1 دۆلار بەرزبووەوە کە هۆکارەکەیشی بۆ ئەو پێشبینیانە دەگەڕێتەوە کە خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت لەلایەن چینەوە دەکرێت.
نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 3 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 1 دۆلار و 52 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1855 دۆلار بەرزبووەوە.