نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 1752 دۆلار بەرزبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە
0

لایک

بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رووسیا، ئەگەری کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئەندامانی ئۆپێک و داخرانی هەندێک لە پاڵاوگەکانی ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-08-2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 59 سەنت بەرزبووەوە و بە 101 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 95 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

جێی باسە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 1752 دۆلار بەرزبووەوە.