نرخی نەوت و زێر هاوشانی یەکتر دابەزین تۆماردەکەن

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوونەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد و گەیشتە سەروو 120 دۆلار، لە ئێستادا ئەمریکا بە خستنە بازاری ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی کۆگاکراوی وڵاتەکەی توانی نرخەکە دابەزێنێت.

نرخی نەوت بەراورد بە سەرلەبەیانی دوێنێ دابەزیوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 102 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش بە 98 دۆلارو 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی زێڕیش دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1923 دۆلار جێگیرکراوە.