نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزی و نرخی نەوتی برێنت بە 104.39 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
0

لایک

نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزی و نرخی نەوتی برێنت بە 104.39 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 104.39 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات نه‌وتی خاوی تێكساسیش بە 99.27 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هۆکاری ناجێگری بەهای نەوت بۆ بەردەوامی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراینا دەگەڕێتەوە.

هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای نەوت بۆ بڕیارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە بڕیاریداوە  لەشەش مانگدا 180 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کۆگا ستراتیژییەکانی وڵاتەکەی بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بەکاربهێنێت، دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی روسیاوە بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.