نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بە جێگیری مایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی. هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە چین دەگەڕێتەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-11-2022 یەک بەرمیل نەوتی برێنت 26 سەنت دابەزی و بە 93 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 38 سەنت دابەزی و بە 86 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 1776 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.