نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت بۆ راگەیەندراوێکی حکومەتی فیدراڵیی ئەمریکا کە بەپێی بڕیاری کۆنگرێس نەوتی زیاتر لە یەدەکی ستراتیژیی ئەو وڵاتە ئازاد دەکات و بۆ هەرزانکردنی نرخەکان دەیخاتە بازاڕەکانەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14-02-2023، نرخی نەوتی برێنت 70 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 85 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش 93 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکەت، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و بە 1855 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.