نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 03-01-2023، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و لێدوانەکانی رۆژی رابردووی بەڕێوەبەری سندووقی نێودەوڵەتیی دراو دابەزی.

نرخی نەوتی برێنت 98 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 84 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 77 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە و بۆ 1839 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.