نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دابەزی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31-10-2022، نرخی نەوتی برێنت 36 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 95 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 23 سەنت دابەزی و بە 87 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.16٪ بەرزبووەوە و بە 1647 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.