نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەهۆی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا دابەزی کە زیاترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-10-2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 84 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هاوکات، نرخی زێڕ بەرزبووەوە و بە 1661 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.