نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 12-9-2022، نرخی نەوت بەهۆی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 73 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 92 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 78 سەنت دابەزی و بە 86 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1718 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.