نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە

لەیەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا، نرخی نەوت بۆ نزیکەی 87 دۆلار دابەزی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 46 سەنت دابەزی و بە 87 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 40 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ نزیکەی 1928 دۆلار بەرزبووە.