نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەجێگیری مایەوە

بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی ئابووریی ئەمریکا کە دەریدەخەن ئابوورییەکی "لاواز"ـی هەیە، نرخی نەوت زیاتر لە یەک دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت یەک دۆلار و 12 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 83 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس یەک دۆلار و 25 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ پێگەی خۆی لە جێگیری پاراستووە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1909 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.