نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەجێگیری مایەوە

نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەجێگیری مایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەجێگیری مایەوە
0

لایک

بەهۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکرا لە ئەمریکا، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسانی مانگی تشرینی دووەم لە ئەمریکا، زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 38 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 30 سەنت دابەزی و بە 75 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 1810 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.