نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەجارێک بەرزبووەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوەبینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 23 سەنت دابەزی و بە 95 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 32 سەنت دابەزی و بە 88 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی زێڕ لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نیوەوەرز لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی زیاتر لە مانگێک بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سەرووی 1700 دۆلار بەرزبووەوە.