نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و زێڕیش بە جێگیری مایەوە
نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا دابه‌زی و پێده‌چێت بۆ دووەمین هەفتە له‌سه‌ریه‌ک به‌ده‌وام بێت له دابه‌زین، لەکاتێکدا بازاڕ بەدوای ئاماژەی زیاتردا دەگەڕێت بۆ بووژانەوەی بەهێزی خواستی سووتەمەنی لە چین بۆ قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی پاشەکشەی ئه‌م دواییه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 20 سەنت دابه‌زی و بە 81.97 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 23 سەنت و بە 75.65 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1951 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.