نرخی نەوت بە جارێک هاڕەی کرد و زێڕیش لە دابەزین بەردەوامە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان و بەهۆی نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان و بەهۆی نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22-08-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت دۆلارێک و 17 سەنت دابەزی و بە 95 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس دۆلارێک و 12 سەنت دابەزی و بە 89 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.1٪ دابەزی و بە 1746 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە کە نزمترین ئاستییەتی لە ماوەی 3 هەفتەی رابردوودا.