نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و زێڕ دادەبەزێت

زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە چین هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕە جیهانییەکان و پێویستە رێوشوێنی نوێ بەرامبەر کۆرۆنا بگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ شەممە 29-10-2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 89 سەنت بەرزبووەوە و بە 96 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 88 سەنت بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 1.13٪ دابەزی و بە 1647 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.