نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ بەجێگیری مایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەرزبووەوە. نرخی زێڕیش بە جێگیری ماوەتەوە.
نرخی نەوتی برێنت 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 35 سەنت بەرزبووەوە و بە 81 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی زێڕ بە جێگیری مایەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1741 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.