نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش پێگەی خۆی پاراستووە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، زیادبوونی خواستی چین بۆ نەوت و ئاساییکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە سەرەتاکانی ئەم مانگە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-01-2023، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە رۆژی رابردوو، 44 سەنت بەرزبووەتەوە. هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 80 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1930 دۆلار مامڵەی پێوەدەکرێت.